کرێکارانی جیهان بڵاوە کەن!

794c44606942208921f1556a9107abceنادر خه‌ليلی: ئەوکاتەی کارڵ مارکس لە دەرروبەری کۆمۆنی ئەوەڵ لەشاری پاریس، بە مێشکی هات و وتی: کرێکارانی جیهان یەك گرن. بێ مەبەست نەبوو. بێ هۆ وبێ دەلیل نەبوو. لاموایە کە باش دەیزانی( هەر لەو سەردەمەشدا) کرێکارەکانی جیهان، لێك دابڕابون و بڵاوەیان کردبو، بۆیە وتی: یەك گرن. واتە دەیزانی و ڕاستیەکەشی هەر وایە کە کرێکاران لە تەواوی دۆنیا دا، هەر بڵاوەیان کردووە. بۆیە چینی زلهێزی سەرمایەدار، سەعات بە سەعات زلهێزتردەبون و ئێستە لەو کاتەی کە مارکس ئەو قسەیە فەرمو، زلهێزترن!
تا ئێستا کە وا بوە و وەها پێشان دراوە کە ئەم چینە پێخۆشترە کە بڵاوە بکات. دروست بە پێچەوانەی فەرمودەی مارکس. من لام وایە کە ئەم چینە داماوە، حەتمەن مەبەستێکی هەیە یان خۆی وای بە باش دەزانی کە یەك نەگرن و خۆیشیان توشی دەردیسەری نەکەن. ئاخربۆیەكگرتنیش ئەبێت هەندێك چارەسری ئەنجام بدەن وتازە خۆیشیان بۆ شەڕێكی قۆرس ئامادە بکەن، ڕەنگە بەم بۆنەوە ئارام ئارام دەڕۆن و بە ژیانی چەرمەسەری خۆیان درێژە ئەدەن. بە هەر کات نان و ئاوێکی بیخۆ و نەمرەیان دەست دەکەوێ! بۆیە منیش ئەڵێم هەروا درێژە بدەن بەم بڵاوەئییە وهەرگیز فیکری یەکگرتن مەکەن. دوریش نازانم، ئێوەیش بە دوری نەزانن کە ئەگەریش یەکگرن، ئێنجا کرێکارێکیتردەبێت بە بۆرژوا و بە دەستی هاو ناوێکی هەر ئەو چینە، دەتانچەوسێننەوە. دەی جا فەرقی چیە کە بە دەستی زلهێزیکی سەرمایە دارئەم زامە بچێژن، یان بە دەستی کرێکارێك کە ناوی خۆیشی ناوە» کۆمۆنیست «!؟
ڕەنگە ئەو لە » کۆمۆن » واێ تێگەیشتبێت کە :
وەکو مێگەل، کۆ دەبنەوە، ئێنجا بە یەکجاری هەمویان ڕاو دەکەین. چونکە تاقەتی ئەم هەموە تاکە تاکە مان نەماوە و وەکو بۆرژوازی کاتی ئەوەمان نییە کە دانە دانەیان، ئەویش دروست جێا جێا، بێچارە کەین. بۆیە » کۆمۆنە کە » زۆر بە کەڵکترە! واتە ئێمە کۆمۆنیستین وداوای حەقی ئەم چینە داماوە دەکەین_ کەسیش تێنافکرێت کە مەبەستی ڕاستەقینەی ئێمە چیە. کە بە ئاوات و مەبەستمان گەیشتین، جا هەرکەسێك پێاوە بێتە مەیدان. بە کۆمەڵ دەیانکۆژین. ڕێک وەکو هاوڕی ئیستالین. هیتلەر زۆرترجولەکەکانی سوتاند، بەڵام لاێ ئێمە کرێکاری جۆلەکەو و کرێکاری کورد وعەرەب، ئەنگەلتەرایی یان هەرڕەگەزێکیتر بێت، فەرقیك ناکات. ئاخر بە دوای مارکسدا، ئەزانی چەندین دەهەیە تێکۆشەرانە، تێدەکۆشین و هێشتا بە تەماین؟! ئەم هەمو حیزب و ڕێکخراوەمان دروست کردوە_ دەیان هەزارکۆمۆن و سەندیکامان دروست کردوە و بە بیلیۆن چالاکیمان هەبوە، ئێنجا دەبێت کە بە مەبەستی خۆمان نەگەین وبەرهەمی کارەکەمان نەبینین؟ دەی ئەمە گێژی نییە؟ هەر چەند ئێستەش هەر بە ناوی کۆمۆنیزم، کرێکارەکانمان بە تاکە کەسی بەد بەخت کردووە. کاریان پێ دەدەین و باشیش دەزانین کە پارەی کرێ خانوەکەیان نییە وگیرفانیان خاڵی وسکیان خاڵیترە، پارەی کارەکەیان پێ نادەین. حیزبەکەی ئێمە پڕیە لە کۆمۆنیست گەلێك کە هەر ڕۆژە، کرێکارەکان دەبەنە سەر کار و پارەکەیان ئەکەوێتە قەرز وقۆڵ ولە ئاکامدا، یەك دیناریان پێ نادەن. کرێکارەکان ئەگەر بزانن بۆرژوازی چەندە باشە، بە چوارچنگەوە دەیپارێزن. چۆنکو ئێمە ڕوی سەرمایەدارمان، بە تەواوی سپی کردووە. دەی تۆ ئەو خۆدا، سپی کردن خراوە؟ ئەی ڕۆ ڕەشی باشە؟ تازە کرێکارەکان هەموجار لە بەر پەلاماری ئێمەدا نین وهەرکات دانێکیان بەر دەستمان کەون، ئێنجا حەساوی دینە دەوریاندا. «حیکمەت»ی ئێمە وەهایە – ئیتر ئەگەریش پێتان خۆش نییە، هەر ئاوی سارد زۆرە!
تازە جێاوازیەكیترهەیە لە نێوان ئێمەو بۆرژوازیدا_ ئەوان کچ و کۆڕیان بە جۆرێك لە جۆران ئازاد هێشتوە لە کۆڵان و شار. ژن و پیاویان وێڵ کردوە تا کو ئەتوانن لە ئەخلاقیات دور بن_ ئێمە خۆمان بە تەلەفۆن و اس- ام- اس و بە دەیان بەرهەمی کرێکارەکان( کە بە ناوی بۆرژوازی لە قەڵەم دەدرێن) دەڕۆین و بنەماڵەکانیان دەشێوێنین و بەژن ومنداڵ و پیاویان هەڵدەچین. فارس «ئازەر»ی پێ دەڵین، بەڵام خۆماڵیانە بڵین ئێمە ئاگرین. ئاگرێك کە تەڕو وشك پێکەوە دەسوتێنێ. بەڵێن ئەدەین کە پارتی دەیمۆکرات و یەکیەتی وهەموی وردە حیزبەکانی کۆمەڵەی قەدیمی ڕۆژهەڵات و چکۆلە حیزب و ڕێکخراوەکانیتری ئەمریکاوبەریتانیاوبنچینەکانی پینۆشەوبەچکەکانی مائۆتسەدۆنگ لە چینا، دەنینە گیرفانمان. بڕوا بکەن لە سەر ئەم بەڵینەمان وێستاوین و بە سەری بۆرژوازی سۆیند دەخۆین و سورین کە بەڵین وئاوەتەکانمان بە ئەنجام بگات. ئیتر خەمی چی دەخۆن؟ یان بە قەوڵی ئەو برادەرە کرێکارە لە شاری سنە، لە سەردەمی شەوراکان و شەڕی ٢٤ ڕۆژە، ڕاست و چەپ، ئەم دێرە لە سەر زمانی بو: کریکاری زگ برسی، ئیتر لە چی ئەترسی؟!
بۆیە بە پێچەوانەی مارکس دەڵێم: کرێکارانی جیهان یەك مەگرن و بڵاوە بکەن. یانێ هەر بڵاوەتر بن. لە سکی برسیش مەترسن، خۆا لە سۆڵتان مەحمودی خۆمان گەورەترە! تیکە نانێك هەر دەست دەکەوی بیخەینە بەرتان.
تف…!

 

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی یکی از نمادها کلیک کنید:

نماد WordPress.com

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. خروج /  تغییر حساب )

عکس گوگل

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google خود هستید. خروج /  تغییر حساب )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. خروج /  تغییر حساب )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. خروج /  تغییر حساب )

درحال اتصال به %s